کوردستانی

دوو پەنابەری کورد بە دەستی پۆلیسی فەڕەنسی بریندارکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو پەنابەری کورد بە دەستی پۆلیسی فەڕەنسی بریندارکران
مەودا میدیا-

میدیا فەرەنسییەکان رایانگەیاند، لە کاتی پەڕینەوەی ژمارەیەک پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان لە کەناراوەکانی دانکیخ-ی فەرەنساوە بۆ بەریتانیا پۆلیس بە گوللـەی پلاستیکی تەقەیکردووە و بەهۆیەوە دوو پەنابەری کورد بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی میدیا فەڕەنسییەکان ئەو دوو پەنابەرەی برینداربوون کوردن خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن،  دوای تەقەكردنەكە، یەکێکیان دەستێکی شکاوە و ئەوی دیکەیان قاچی، بەڵام گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە فەرەنسا لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.

بە شێوازی خستنەڕووی رووداوەکە لە لایەن میدیا فەڕەنسییەکانەوە دەردەکەوێت، كە پۆلیسی ئەو وڵاتە زۆر توندە لەگەڵ پەنابەران، بەجۆرێک ئامادەی توندوتیژییە بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی.

ئەوە لە کاتێکدایە لە دارستانەكانی ناوچەی دانکیخ-ەوە لە فەرەنسا، هەشت ئێرانی، کە وا دەردەکەوێت قاچاخچی بوون، ویستویانە 40 پەنابەری دیکە رەوانەی بەریتانیا بکەن، بەڵام پۆلیس بە توندی رووبەڕوویان بووەتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan