کوردستانی
پلەی ژمارەیەکی زۆر لەم توێژە بەرزدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی مه‌شق و شیاندنی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌خولێكی سێ هه‌فته‌ییدا، پله‌ی 650 پۆلیسی پیاده‌ی چوار (پ4.پ) "ره‌یس عوره‌فا" بۆ رێپێدراوی هه‌شت (ر.پ8) "مفه‌وه‌زی پله هه‌شت" به‌رزكرایه‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی مه‌شق و شیاندنی سلێمانی ئاشکرای کرد، لە مەراسیمێکدا پله‌ی 650 پۆلیسی پیاده‌ی چوار (پ4.پ) (ره‌یس عوره‌فا) بۆ رێپێدراوی هه‌شت (ر.پ8) "مفه‌وه‌زی پله هه‌شت" به‌رزكرایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه سه‌رجه‌میان خولێكی سێ هه‌فته‌ییان بۆ كرایه‌وه.

ئاماژە بەوەشکراوە، كارمه‌ندانی به‌شداربوو پاش ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م مه‌رجه یاساییه‌كانی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان، به‌شداری خولێكی سێ هه‌فته‌ییان كرد، له خوله‌كه‌دا به‌چڕوپڕی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی و وانه‌ی یاسایی ده‌خوێنن و له‌سه‌ر دیسیپلینی سه‌ربازی راده‌هێنرێنه‌وه، پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خۆیان بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌ركه نوێیه‌كانیان.
ئەوەشی خستووتەڕوو، كارمه‌ندانی به‌شداربوو له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕینه‌وه به‌شداری خوله‌كه‌یان كردووه، هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتنی سه‌رجه‌م لیواكان به‌هه‌مانشێوه به‌شدارییان كردووە.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا