کوردستانی
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی بۆ چواره‌مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام جه‌لال راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە چوارەمین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مام جەلالدا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، مام جه‌لال خاوه‌نی دونیابینی شۆڕشگێری و پێشبینی راست و دروست بوو، ھه‌میشه‌ش ئه‌م توانا و به‌ھره مه‌زنانه‌ی خۆی ده‌خسته خزمه‌تی دۆزی ره‌وای كوردایه‌تی.
ئەمڕۆ شەممە دووی تشرینی یەکەمی 2021 لە راگەیەندراوێکدا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ چواره‌مین ساڵرۆژی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووتری عیراق و سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگه‌یاند "له‌م رۆژه مه‌زنه‌ی ساڵرۆژی كۆچی مامدا به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه ھه‌میشه سایه‌ی شكۆمه‌ندی، بیری وردی، ته‌گبیری ژیرانه و پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی بكه‌ینه سه‌رمه‌شقی خه‌بات بۆ پێكه‌وه‌یی و پاراستنی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی كوردایه‌تی و دیموكراتی له وڵات‌دا، تا دروشمه ڕاست و ره‌واكه‌ی (ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و چاره‌ی خۆنوسین) به ته‌واوی دێته دی".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه...
ڕاگه‌یه‌ندراوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
بۆ چواره‌مین ساڵرۆژی ماڵئاوایی شكۆی نیشتمان و نه‌ته‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال
چوار ساڵ به‌سه‌ر ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی سایه‌ی شكۆمه‌ندی نه‌ته‌وه و نیشتمان، رابه‌ری شۆڕشی نوێ ھه‌ڤاڵ مام جه‌لال تێپه‌ڕ ده‌بێت.
یه‌كێتییه‌كان، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، گه‌لانی عیراق، دۆستانی ئازادی و دیموكراتی و فیدرالیش له ته‌واوی جیھاندا به رێز و نه‌وازشه‌وه ئه‌م یاده مه‌زنه ده‌كه‌نه‌وه و له مانا قوڵه‌كانی ڕاده‌مێنن.
سه‌رۆك مام جه‌لال ھه‌ر به ته‌نھا سكرتێری گشتی یه‌كێتی و سه‌رۆكی حزبێكی سیاسیی كوردستانی نه‌بوو، به‌ڵكو رابه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان و سه‌ركرده‌ی تێكۆشانی گه‌لی كورد بوو له سه‌رتاسه‌ری كوردستان و ستوونێكی پته‌وی دیموكراتیزه‌كردنی عیراق و رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیھانیش بوو.
مام جه‌لال له ته‌مه‌نی پڕ به‌ره‌كه‌تی تێكۆشانی فیكری، سیاسی، پێشمه‌رگایه‌تی، دیبلۆماسی و خه‌باتی ھه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆیدا نموونه‌ی سه‌ركرده و سهركۆمار و خه‌باتگێری ڕه‌سه‌ن بوو كه له ھه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا به وره‌ی به‌رز و پۆڵایینی كوردانه‌وه، خاوه‌نی دونیابینی شۆڕشگێری و پێشبینی ڕاست و دروست بوو، ھه‌میشه‌ش ئه‌م توانا و به‌ھره مه‌زنانه‌ی خۆی ده‌خسته خزمه‌تی دۆزی ره‌وای كوردایه‌تی، گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵی كوردهواری و مه‌سه‌له‌ی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراتیزه‌كردنی وڵات و گهشهپێدانییهوه. له سه‌رده‌می شۆڕشدا وێنه‌ی شۆڕشگێرێكی خۆڕاگر و كۆڵنه‌ده‌ر، بیرمه‌ندێكی واقیع بینی واقیع گۆر بوو، له ڕاڕه‌وه‌كانی حزبایه‌تی، دیپلۆماسی كوردستانی و عێراقی و جیھانیشدا پشوو درێژ و به ته‌گبیر و خاوه‌ن سه‌بری شۆڕشگێری به‌رپرسیارانه بوو.
ئه‌و له یه‌ك كاتدا سه‌ركرده‌ی پاراستنی پره‌نسیبه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و فیگه‌ری پاراستنی ئازادی راده‌ربڕین و سهربهرستییه گشتییه‌كان بوو، دژی سته‌م و داگیركاری و چه‌وسانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وایه‌تی ، ئاینی و مه‌زھه‌بی بوو، له‌گه‌ڵ ئاشتی و ئازادی و برایه‌تی میلله‌تان بوو، له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و به‌رژه‌وه‌ندی ھاوبه‌ش، بێ ده‌ستبه‌رداربوونی له مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی كه بۆ ئه‌وان و بۆ رزگاری نیشتمانی كوردستان شۆڕشی به‌رپا كرد و سه‌ری خست و گه‌یاندییه ئامانجی سه‌ركه‌وتن.
له‌مرۆشدا... كوردستانی ئازاد و عێراقێكی دیموكرات و فیدراڵ كه خاوه‌نی سه‌روه‌ری و نه‌خشه‌رێگای ده‌ستووری خۆیه‌تی، به‌ری ره‌نجی تێكۆشانی سیاسیی و ئه‌ندێشه‌ی فیكر و سیاسیی مام جه‌لال و باوكه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی تری دیموكراتیزه‌كردنی عێراق و كوردستانه.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی و وه‌ك خه‌ڵكی كوردستانیش كه چواره‌مین ساڵرۆژی سه‌ركرده‌ی نه‌مر و جاویدانی گه‌له‌كه‌مان به‌رز راده‌گرین، به ھه‌ستی به‌رز و شانازی زۆره‌وه له‌م شاخه به‌رزه‌ی كوردستان، له‌م رووباره مه‌زنه‌ی خێر و ئاوه‌دانی كه له فه‌رھه‌نگی سیاسه‌تدا ناوی مام جه‌لاله، ده‌ڕوانین و تین‌وتاوی درێژه‌پێدانی خه‌باتی ره‌وای لێوه‌رده‌گرین.
له‌م رۆژه مه‌زنه‌ی ساڵرۆژی كۆچی مامدا به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه ھه‌میشه سایه‌ی شكۆمه‌ندی، بیری وردی، ته‌گبیری ژیرانه و پشوو درێژی شۆڕشگێرانه‌ی بكه‌ینه سه‌رمه‌شقی خه‌بات بۆ پێكه‌وه‌یی و پاراستنی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی كوردایه‌تی و دیموكراتی له وڵات‌دا. تا دروشمه ڕاست و ڕه‌واكه‌ی (ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و چاره‌ی خۆنوسین) به ته‌واوی دێته دی.
سڵاو له رۆحی پاكی مام و سه‌رجه‌م شه‌ھیدانی گه‌له‌كه‌مان.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ر. ر

بیروڕا