کوردستانی
هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ دایکان و باوکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی هۆشداری بە دایکان و باوکان دەدات لە پێدانی دەرمانی خۆماڵی و گژوگیا و دەڵێت "گومان دەکرێت مردنی سێ منداڵ لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا پێدانی دەرمانی خۆماڵی و گژوگیا".

ئەمڕۆ شەممە دووی تشرینی یەکەمی 2021 لە نوسراوێکی فەرمیدا دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی رایگەیاند "لە دوو هەفتەی رابردوودا ژمارەیەکی زیاتری منداڵان داخڵی نەخۆشخانە کراون کە لە دەرەوەی نەخۆشخانە دەرمانی خۆماڵی و گژوگیایان دراوەتێ و گومان دەکرێت مردنی سێ منداڵ لەو منداڵانە هۆکارەکەی بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە بێت راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ".
ئەوەشی خستووتەڕوو "داوا لەهەموو دایکان و باوکان دەکەین تکایە بێ رێنمایی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان دەرمان بەکارمەهێنن بۆ منداڵەکانتان".
هاوکات داواشی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کردووە بەدواداچوون بکەن بۆ ئەوەی ئەو بابەتە نەبێتە هۆی مردنی منداڵی زیاتر.
ر. ر

ر. ر
بیروڕا