کوردستانی

هاوپەیمانی کوردستان بۆ ماوەیەک بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوپەیمانی کوردستان بۆ ماوەیەک بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی هاوپەیمانی کوردستان کە پێکهاتووە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان پەیامێکی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگرێت بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال.

لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانی کوردستان هاتووە "بەبۆنەی چوارەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال، سەرۆکایەتی هاوپەیمانی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە سەرتاسەری کوردستان هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرێت".

ئاماژەیان بەوەشکردووە "داواکارین کاندیدە بەڕێزەکانی هاوپەیمانی کوردستان و هەموو کادر و هەڵسوڕاوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هەموو چالاکییەکی بانگەشەی هەڵبژاردن رابگرن".

ئەوەشخراوەتەڕوو "داوا لە میدیا و کەناڵەکانی راگەیاندنی یەکێتی و گۆڕان دەکەین لە ماوەی دیاریکراودا لە جیاتی رووماڵی بانگەشەی هەڵبژاردن، بەرنامەکانیان تەرخان بکەن بۆ باسکردن لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵە تێکۆشەرەکانی و لەسەرووی هەمووشیانەوە سەرکردەی مەزن رەوانشاد کاک نەوشیروان مستەفا".

س،ر


Qaiwan
Qaiwan