کوردستانی
دواین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرەتای هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی 2021 کرد و مووچەی چەند وەزارەتێک و چەند شوێنێکی دیکەش دابەشکرا، بەڵام لە رۆژی پێنجشەممەوە 30ی ئەیلولی 2021 دابەشکردنی مووچە راگیراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستی کەوتووە، تائێستا حکومەتی عیراق 200 ملیارەکەی نەخستووەتە سەر هەژمار بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش وایکردووە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی 2021 خاوبکرێتەوە.
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بێت، دەبێت ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی چەند شوێنێکی دیکە رابگەیەنێت بۆ سبەینێ دووشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2021, پێشدەچێت سبەینێ مووچەی دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەمئەندامان و چەند شوێنێکی دیکەش دابەش بکرێت.
س،ر

بیروڕا