ئابووری
خشتەی مووچەی ئەم هەفتەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 9ی شوباتی 2020 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو بكرێت.
بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەردراوە، سبەینێ یەكشەممە مووچەی هەر یەكە لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
هەروەها رۆژی دووشەممە 10ی شوبات مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی هەر یەكە لە وەزارەتەكانی پەروەردە و دارایی و ئابووری و وەزارەتی تەندروستی دابەش بكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان دوای ناردنی پارە لە لایەن بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان وەزارەتی دارایی لە هەفتەی داهاتووەوە خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچە رادەگەیەنێت و بەشی زۆری وەزارەتەكانی تێدا دەبێت.
حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی لە كاتی خۆیدا مووچەی دابەش نەكردووە لە ماوەی ساڵەكانی 2017 و 2018، ساڵانە 9 مووچە بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكات و 3 مووچەكەی تر دەخاتە ساڵی دواتر.