کوردستانی
کارەبای سلێمانی هەڕەشەی بڕینی کارەبای ئەم شوێنانە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هەرەشەی بڕینی کارەبای شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان دەکات ئەگەر قەرزەکانیان لە زوترین کاتدا نەدەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی هەرەشەی بڕینی کارەبای شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان دەکات ئەگەر قەرزەکانیان لە زوترین کاتدا نەدەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "له‌سه‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌با له‌كاتی خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی زۆری كاره‌با پابه‌نده به‌پێدانی پاره‌ی كاره‌با، به‌پێى ئه‌و پسوڵانه بۆیان ده‌چێته‌وه، له‌كاتى خۆیدا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هاوبه‌شی بازرگانی و پیشه‌سازی دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی كاره‌با و پێدانی ئاگاداری پابه‌ند نابن".
جەخیتیشی کردەوە "بۆ دواجار به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراون، كه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانیان پاكتاو نه‌كه‌ن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌باو حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، كاره‌باكانیان ده‌بڕدرێت تا ئه‌وكاته‌ی قه‌رزه‌كانیان پاكتاو ده‌كه‌ن".
ئەوەشی خستووتەڕوو "جێی ئاماژه‌یه بۆ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه له‌كاتی خۆیدا، پێویسته ئه‌و خه‌رجیانه‌ی كردوویه‌تی جارێكی دیكه له‌رێگه‌ی داهاته‌وه پاره‌كانی كۆبكاته‌وه و هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و داهاته جارێكی دیكه به‌كاردێته‌وه بۆ هاوڵاتییان له‌ڕێگه‌ی چاكسازیكردن له‌تۆڕه‌كانی كاره‌با".
ر. ر
بیروڕا



