کوردستانی
سەبارەت بە دامەزراندن روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رەتیدەکاتەوە کە هیچ دامەزارندنێک لە وەزارەتەکەی هەبێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رەتیدەکاتەوە کە هیچ دامەزارندنێک لە وەزارەتەکەی هەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە چواری تشرینی یەکەمی 2021 شۆڕش ئیسماعیل, وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەئێستادا و بەهیچ شێوەیەک دامەزراندن لەوەزارەتی پێشمەرگەدا بوونی نییە و نەکراوە، وەک هەر دامەزراوەیەکی دیکە، پرسی دامەزراندن لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگیراوە".
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا وەزیری پێشمەرگە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەدامەزراندنی لێرەو لەوێی هاوڵاتییان دەکرێت وەک پێشمەرگە، ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکی راستی تێدانییە و هەر کاتێک دەرگای دامەزراندن بکرێتەوە، وەزارەتی پێشمەرگە بە رەسمی رایدەگەێنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەر پڕۆسەیەکی دامەزراندن لەئێستادا دەبێت لەژێر سیستمی بایۆمەتری حکومەت تێپەڕبێت، هەر ناولێنانێکی دامەزراندن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو سیستمە، بێ بنەمایە و ناچێتە چوارچێوەی دامەزراندنی رەسمیەوە.
ر. ر
بیروڕا



