کوردستانی

تورکیا مووشەک بارانی ناوچەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا مووشەک بارانی ناوچەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی کرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا مووشەک بارانی گوندی سەیدانی خوارووی سەر بە قەزای چەمچەماڵیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرد کە بارەگای پەکەکەی لێیە و لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا مووشەک بارانی گوندی سەیدانی خوارووی سەر بە قەزای چەمچەماڵیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرد کە بارەگای پەکەکەی لێیە و لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "دوو بریندار هێنراوەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە یەکێکیان ژنێکی تەمەن 24 ساڵە و ئەوی دیکەشیان پیاوێکی تەمەن 35 ساڵە و خەڵکی گوندی سەیدانی خواروون".

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ  ئاماژەی بەوەشکرد "هیچ شەهیدێک نییە، بەڵام ئەو پیاوەی بریندارە برینەکەی سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی کراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan