کوردستانی
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دابینکردنى غاز ئەنجامدرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە پارێزگای هەولێر تایبەت بە دابینکردنى غازى ماڵان و غازى شل بۆ فڕن و نانەواخانەکان بۆ سنوورى پارێزگاى هەولێر بەڕێوەچوو.
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی یەکەمی 2021 بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە دابینکردنى غازى ماڵان و غازى شل بۆ فرن و نانەواخانەکان بۆ سنوورى پارێزگاى هەولێر لەگەڵ نوێنەرى وەزارەتى سامانە سروشتیەکان و بەڕێوەبەرى نەوت و کانزاکانى هەولێر و نوێنەرى کۆمپانیاى ساوث کوردستان ئەنجامدرا".
ئاماژە بەوەشکراوە "کۆبوونەوە،ئالیەت و میکانزمێکى تایبەتى دیاریکرد بۆ چۆنیەتى دابینکردنى بڕە غازى شلى پێویست بۆ سنوورى پارێزگاى هەولێر و گەیاندنى غاز بە هاوڵاتییان و نانەواخانە و فڕنەکان، لەوبارەیەشەوە تەئکیدى لەوەکرایەوە کە لە ئێستادا بڕى پێویستى غازى ماڵان گەیشۆتە شارى هەولێر و نرخى هەر بوتڵێک غازێکى حکومى و تایبەتیش نابێت لە 8,500 هەشت هەزار و پێنج سەد دینار زیاتر بێت".
جێگەی باسە، لەماوەى چەند رۆژى ڕابردوودا بەهۆى کێشەیەکى تەکنیکى، بڕێکى کەمى غازى ماڵان دەگەیشتە شارى هەولێر، کە نەدەتوانرا وەک پێویست پێداویستى تەواوى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دابین بکات، ئەمەش وایکرد لەلایەن چەند کەسانێکەوە ئەوهەلە بقۆزرێتەوە و نرخى غازى ماڵان تاڕادەیەک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.
س،ر

بیروڕا