کوردستانی

هەلی کار بۆ دەرچووانی سێ بەش رادەگەیەندرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەلی کار بۆ دەرچووانی سێ بەش رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ چەند هەلێکی کاری راگەیاندووە بۆ کۆمپانیای (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنووری قەزاکە لە بوارەکانی ئەندازیاری "نەوت، میکانیک و  کارەبا".
  
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "کۆمپانیای هیت فول (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ پێویستی بە ئەندازیاری ( نەوت، میکانیک، کارەبا)هەیە.". 
  
ئاماژە بەوەشکراوە "دەرچوانی ئەو بەشانەی سەرەوە ئەگەر خوازیاری کارکردنن پێویستە لەماوەی دوو رۆژدا سیڤی و داواکاری پێشکەشی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ یان بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی قادرکەرەم بکەن بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وەرگرتنیان لە کۆمپانیای نابراو".
  
چەند خاڵێکی دیکەش خراوەتەڕوو ئەوانیش:
  
- تەنها سیڤی بەشەکانی ئەندازیاری ( نەوت، کارەبا، میکانیک) وەردەگیرێت.  
  
-پێویستە داواکاری و سیڤی پێشکەش بکرێت لە ماوەی دوو ڕۆژدا.  
  
- ئەولەویەتی وەرگرتن بۆ ئەو کەسانەیە کە خەڵکی سنووری قادرکەرەم یان چەمچەماڵن.  
  
- لەماوەی دوو ڕۆژدا (سێشەممە ، چوارشەممە) سیڤیەکان وەردەگیرێت.  

س،ر
Qaiwan
Qaiwan