کوردستانی
ئامانج عەزیز: ئەمڕۆ پێدانەوەی کارتی دەنگدان بە هاوڵاتییان رادەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ پێدانەوەی کارتی دەنگدان بە هاوڵاتییان رادەگیرێت.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەبارەی پێدانەوەی دوا کات بۆ کارتی دەنگدان بە هاوڵاتییان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو کاتەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دیاریکردووە ئەمڕۆ پێدانەوەی کارتی دەنگدان رادەگیرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوای تەواوبوونی دەوامی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2021 سەرجەم ئەو کارتانەی وەرنەگیراونەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئۆفیسی سەرەکی کۆمسیۆن، هەروەها هیچ هاوڵاتییەکیش مافی دەنگدانی نابێت بەبێ ئەو کارتە".
ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندبوو "دوا کات بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان 5ی تشرینی یەکەمی 2021 دەبێت, دواتر سەرجەمی کارتەکان لە فەرمانگەکانی هەڵبژاردن بە پشتیوانی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردن دەکشێنەوە و دەنێردرێنە مەکتەبی نیشتمانی".
ماوەی چەند رۆژێکی ماوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بڕیارە رۆژی هەینی 9ی تشرینی یەکەمی 2021 پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەبچێت، هەروەها رۆژی یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
س.ر

بیروڕا