کوردستانی
بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی ئەم ناوچەیە خەرجکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی یەک ملیار دیناری تەرخانکرد بۆ دابینکردنی ئامێرێکی پێشکەوتووی سیتی سکان CT Scan بۆ نەخۆشخانەی گشتیی قەزای کەلار.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی درا بە تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار دینار بۆ دابینکردنی ئامێرێکی پێشکەوتووی سیتی سکان CT Scan بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەلار لە دەڤەری گەرمیان".
ئەوەش هاتووە "سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین بۆ پاڵپشتیکردنی خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی بە تایبەتی دابینکردنی ئەم ئامێرە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییانی دەڤەری گەرمیانە".
س.ر

بیروڕا