کوردستانی

بە دابەشنەکردنی مووچەی ئەم شوێنە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کۆتایی دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە دابەشنەکردنی مووچەی ئەم شوێنە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کۆتایی دێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سبەینێ پێنجشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کۆتایی دێت، بەڵام تەنها شوێن کە مووچە وەرناگرن لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2021  بە دابەشکردنی مووچەی سەرۆکایەتیی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی مەدەنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کۆتایی بێت، بەڵام لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و بنکەکانی مەشق و راهێنان مووچەکانیان دابەش ناکرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە یەکێک لە لیواکانەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا دیار نییە کەی مووچەی لیواکان دابەش دەکرێت، سەرجەم پێشمەرگەی لیواکان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەدان، هەرچەندە دەبێت ئەم مانگە لیواکان دوو مووچە وەربگرن، چونکە مووچەی مانگی تەمووز و ئەیلولی 2021مان وەرنەگرتووە، بەڵام تائێستا دیار نییە چەند مووچە وەردەگرین".

پێشتریش جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دواکەوتنی مووچەی لیواکان بە مەودا میدیای راگەیاند "لیواکانی بەپێی سیستمی دابەشکردنی مووچەی مانگانە لە هاوکاری ئەمەریکا مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت، بەڵام مووچەى مانگانەى ديوانى وەزارەتى پێشمەرگە بەپێی سیستمی خشتەکانی مووچەی مانگانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و بنکەکانی مەشق لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دابەش دەکرێت پێشتر نۆ مووچەیان پێ درا لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا، بەڵام ئەوە ماوەی دوو مانگە دابەشکردنی مووچەی ئەو هێزانە دوادەکەوێت و وەزارەتی پێشمەرگەش هۆکارەکەی بۆ کێشەی هونەری دەگڕێتەوە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە.

س،ر

Qaiwan
Qaiwan