کوردستانی
گروپێکی ساختەکار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەستگیرکردنی گروپێکی ساختەکاری راگەیاند کە بە نیازبوون بە بەڵگەنامەی ساختەوە بچنە دەرەوەی وڵات.
لە راگەیەندراوێکدا فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى رایگەیاند "لە چوارچێوەى جێبەجێکردنی کاروباری فڕۆکەخانە و کۆنتڕۆڵکردنی سەفەری گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات بنکەی نشینگەى فڕۆکەخانە بەھۆی شارەزایی و لێھاتوویی ئەفسەر و کارمەندەکانیان و بە هاوکارى ئاسایشی فڕۆکەخانە دوێنێ دووشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2021 لە گەشتى سلێمانی- دۆسڵدۆف توانیان ڕێگرى بکەن لە هەوڵێکى ساختەکارى گروپێکى گەشتیاران".
ئاماژە بەوەشکراوە "گروپەکە ژمارەیان 24 گەشتیار بووە و بە نیازبوون گەشتى دەرەوەى وڵات بکەن، بەڵام دوای وردبینی لە دۆکیۆمێنت و بەڵگەکانیان دەرکەوت هەڵگرى جۆرێک لە دۆکیۆمێنتن کە هیچ بەڵگەیەکى فەرمی نەبووە بۆ سەفەرکردن بۆ دەرەوەى وڵات".
باس لەوەشکراوە "گروپەکە گواستراونەتەوە بۆ بنکەى پۆلیسى فڕۆکەخانە و لە ئێستادا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لای دادگا دەبێت".
س،ر

بیروڕا