کوردستانی
ئه‌مەریكا ڤیزای یانسیبی بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا له هه‌رێمی كوردستان، لینكێكی ناوتۆماركردنی بۆ گه‌ڕی 2023 بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت به‌ره‌و ئه‌مەریكا كۆچ بكات له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لینكه‌ی خواره‌وه ناوی خۆی تۆماربكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە شەشی تشرینی یەکەم كونسوڵخانه‌ی ئه‌مەریكا له هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له لاپەڕەی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی "سڵاو هاوڕێیان، ده‌تانه‌وێت كۆچ بكه‌ن بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا؟ ناونوسین بۆ گه‌ڕی 2023ی پڕۆگرامی ڤیزای هه‌مه‌جۆر كه به ڤیزای یانسیبیش ناسراوه ئێستا كراوه‌ته‌وه".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت كۆچ به‌ره‌و ئه‌مەریكا بكات ده‌توانێت سه‌ردانی ته‌نها وێبسایتی فه‌رمی پڕۆگرامه‌كه بكه‌ن و ناوتان تۆمار بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی لینكی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه‌ش، هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت فۆڕم پڕبكاته‌وه پێویسته پابه‌ندی كاتی دیاریكراو بێت كه له كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆوه تاوه‌كو 12:00ی شه‌و ده‌بێت، هه‌ركه‌سێكیش جیاواز له‌وكاته فۆڕم پڕبكاته‌وه، به سه‌رنه‌كه‌وتوو بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت.
كلیك بكه بۆ ناو تۆماكردن
ر. ر

بیروڕا