کوردستانی
زانکۆی سلێمانی دەست بەدەوام دەکاتەوە و بەم مەرجە بەشە ناوخۆییەکان دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی سەرجەم بارودۆخەکان بڕیاردرا رۆژی 16ی ئەم مانگە پڕۆسەی خوێندن لە نێو کەمپەسدا دەستپێکاتەوە.
سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی سەرجەم بارودۆخەکان بڕیاردرا رۆژی 16ی ئەم مانگە پڕۆسەی خوێندن لە نێو کەمپەسدا دەستپێکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە شەشی تشرینی یەکەمی 2021 سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی زانکۆکەدا و بەلەبەرچاوگرتنی سەرجەم بارودۆخەکان بڕیاردرا رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2021 پڕۆسەی خوێندن لە ناو کەمپەس و بە پێی خشتەی وانەکان لە کۆلێجەکان دەستپێبکاتەوە ".
ئەوەشی خستووتەڕوو "بریاردرا بە کردنەوەی بەشەناوخۆییەکان لەرێککەوتی 16ی ئەم مانگە بەڕووی خوێندکاراندا، بەو مەرجەی خوێندکار ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبێت و ھەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینەکە بێت".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا



