عیراقی
قەیس خەزعەلی: دەستی ئیمارات و سعودییە دەبڕین ئەمکارە بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھل حەق رایگەیاند، دەستی ئیمارات و سعودیە دەبڕین گەر هەوڵی دەستوەردان و پێشێلکاری بکەن لە هەڵبژاردنەکانی عیراقدا.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھل حەق سەبارە بە هەڵبژاردنەکانی عیراق و هەوڵی دەست تێوەردانی ئیمارات و سعودیە بە میدیاکانی راگەیاند "دەستی ئیمارات و سعودیە دەبڕین گەر هەوڵی دەستوەردان و پێشێلکاری بکەن لە هەڵبژاردنەکانی عیراقدا".
سەبارەت بە یەکخستنی حەشدی شەعبی و سوپای عیراقیش ئاماژەی بەوەکرد "بەھیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین حەشدی شەعبی تێکەڵ بە سوپای عیراق بکرێت، چونکە ھێز و تواناکانیان لەدەستدەدەن".
هاوکات لە بارەی ئەو گرێبەستە ئابورییەی لە نێوان سین و عیراق واژۆکراوە رایگەیاند "گرێبەست سینی لەماوەی یەک ساڵدا عیراق بەئابوورییەکی زۆرەوە ھەڵدەستێنێتەوە".
خەزعەلی جەختیشیکردەوە، دەبێت تا کۆتایی ئەمساڵ هێزەکانی ئەمەریکا لە عیراق بکشێنەوە و خاکی عیراق جێبهێڵن.
ر. ر