عیراقی
"جیاکردنەوەى دەنگدانى دەستى و ئەلیکترۆنى 100% هاوتا بوون"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق رایگەیاند، ئەنجامى بەراوردکاریى جیاکردنەوەى دەنگدانى دەستى و ئەلیکترۆنى لە پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت 100% هاوتا بوون.
وتەبێژی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق رایگەیاند، ئەنجامى بەراوردکاریى جیاکردنەوەى دەنگدانى دەستى و ئەلیکترۆنى لە پڕۆسەى دەنگدانى تایبەت 100% هاوتا بوون.
ئەمڕۆ شەممە نۆی تشرینی یەکەم لە راگەیەندراوێکدا جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عیراق ئاماژەی بەوەکرد "ئەنجامەکانی ژماردنی دەستی و ژماردنی بە ئەلیکترۆنی بۆ دەنگدانی تایبەت 100% بێ کێشە بوون و هاوتا بوون".
کاتژمێر 7:00ی بەیانی دوێنێ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستیپێکرد و تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام بوو، سبەینێش دەنگدانی گشتی لە سەرتاسەری عیراق بەڕێوەدەچێت.
ر. ر
ر. ر