کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: داواکارم لە هاوڵاتییان دەنگبدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: داواکارم لە هاوڵاتییان دەنگبدەن
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خوێندنگەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی دەنگیدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " داواکارم لە هاوڵاتییان دەنگبدەن، ئەمە مافی خۆیانە و جێبەجێیبکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە خەڵک نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و بیاننێرن بۆ بەغدا، زۆرینەی کێشەکانی ئێمە لەوێن، بۆیە پێویستە نوێنەرایەتییەکی بەهێزمان هەبێت".

کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و عیراق بەرووی دەنگدەراندا کرانەوە، کە زیاتر لە 25 ملیۆن کەس لە 83 بازنەی هەڵبژاردندا مافی دەنگدانیان هەیە و زیاتر لە سێ هەزار و 240 کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق.

لەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عیراق، 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان لە عیراق و هەرێمی کوردستان هەن لە هەر وێستگەیەک 450 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.

ر. ر



Qaiwan
Qaiwan