کوردستانی
کۆمسیۆنی باڵا: بە هیچ شێوەیەک کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن رایگەیاند، تا نیو کاتژمێری دیکە تەواوی کێشەی ئامێرەکانی دەنگدان چارەسەر دەکرێت و هاوڵاتییان دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسان دەنگی خۆیان بدەن.
حاکم عومەر ئەحمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن رایگەیاند "کێشەی کارنەکردنی ئامێرەکان بە نزیکترین کات چارەسەردەکرێت، تا کاتژمێر 6:00 هەموو هاوڵاتییان دەنگی خۆیان دەدەن، پێویست ناکات هاوڵاتییان نیگەرانبن".
سەبارەت بە درێژکردنەوەی کاتی دەنگدان بەهۆی خاوی پرۆسەکە و دروستبوونی کێشە لە ئامێرەکان و پەنجەمۆردا ئاماژەی بەوەکرد "بە هیچ شێوەیەک کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە و لە کاتژمێر 6:00 هەموو ئامێرەکان لە کار دەوەستن و پرۆسەکە کۆتایی پێدێت".
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7:00 بنکەکانی دنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەرانداکرایەوە، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.
زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق، کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.
هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.
ر. ر

بیروڕا