کوردستانی
لێدوانی بەرپرسانی حکومی و حزبی لە دوای دەنگدان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە عیراق و باشوری کوردستان بەڕێوە دەچێت، بەشێکی زۆر لە بەرپرسە حکومی و حزبییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان چوونە سەر سندوقەکان و دەنگی خۆیاندا، بەشێکیان لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەییەکی رۆژنامەوانیدا لیدوانێکی کورتیاندا.
لێدوانی بەرپرسانی حزبی و حکومی عیراق و کوردستان لە دوای دەنگدان...
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ و رۆژێکی مێژوییە، بەهیوای ئەوەی هاوڵاتیانی عیراق بتوانن بەشداربن لە دیاریکردنی چارەنوسی خۆیان، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە بۆ هەموو پێکهاتەکانی عیراق بە خەڵکی کوردستانیشەوە، بەشداریکردن لە پڕۆسەی هەڵبژاردن گرنگە بۆ ئەوەی دەنگی هاوڵاتی لە دیاریکردنی ئایندەی وڵاتەکەیاندا بەرجەستە ببێت".
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێویستە واقیعی خۆمان بگۆڕین، بە عیراقییەکان دەڵێم دەنگتان بدەن، دەنگتان بدەن، دەنگتان بدەن"، دەشڵێت "هەندێک ویستیان ئەم هەڵبژاردنە دوای بخەن بۆ بەهاری 2022، ئێمە خستمانە 10ی ئۆکتۆبەر".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەوەی من تەمەننا دەکەم، هەموو هێزە کوردستانییەکان دوای هەڵبژاردن هەموومان لە بەغدا کۆدەنگ بین بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵدا".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "خوازیارین پڕۆسهكه له كهشێكی ئاسایی تێپهڕێت و هیوادارین ئهوانهی مافی دهنگدانیان ههیه دهنگ بدهن".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" داواکارم لە هاوڵاتییان دەنگبدەن، ئەمە مافی خۆیانە و جێبەجێیبکەن، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە خەڵک نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و بیاننێرن بۆ بەغدا، زۆرینەی کێشەکانی ئێمە لەوێن، بۆیە پێویستە نوێنەرایەتییەکی بەهێزمان هەبێت".
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەدوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "داوای لە هاوڵاتییان کرد بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن بە مەبەستی هەڵبژادنی نوێنەری شایستە و دڵخوازی خۆیان بۆ ئەوەی نەخش و کاریگەریان لە دروستکردنی حکومەتی ئایندەی عیراق و پێکهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و دروستکردنی ئاییندە هەبێت".
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێویسته خهڵك ئازادانه دهنگ بدات و نوێنهرانی خۆی بۆ ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق ههڵبژێرێت، ئێمه هیوادارین ههڵبژاردنی ئهمجارهی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق به پاكی و دوور له ساختهكاری بهڕێوهبچێت".
سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان لە دوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای ئەم هەڵبژاردنە نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەبێت پێکەوە کاربکەن، هەروەها دەبێت لەگەڵ یەکتر مامەڵە بکەن و تێبگەن کە ئەرکێکی گەورەی نەتەوەییان لەسەر شانە".
عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لەدوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"هیوادارم ئەم پڕۆسەیە سەرکەوتووبێت و ببێتە هۆی هێنانەدی ئاواتی کۆمەڵانی خەڵکی عیراق بە گشتی، هیوادارم ئەم پڕۆسەیە ببێتە هۆی گۆڕانکارییەک کە لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک بێت و داخوازییەکانیان جێبەجێبکات".
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەدوای دەنگدان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هاوڵاتییان چوار ساڵ جارێک فرسەتى ئەوەیان بۆ هەڵدەکەوێت کە نوێنەرانى خۆیان هەڵبژێرن و هیوادارم هەموویان دەنگ بدەن".
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7:00 بنکەکانی دنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەرانداکرایەوە، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.
زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق، کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.
هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.
ر. ر

بیروڕا