کوردستانی
یەکەم راپۆرت لەبارەی کێشە و پێشێلکارییەکانی دەنگدانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تۆڕی باڵیۆزانی ئازادی کە یەکێکە لەو رێکخراوانەی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات و یەکەم راپۆرتی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بڵاوکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 دەستیپێکرد، لە راپۆرتەکەدا ئەم 10 خاڵە خراوەتەڕوو:
1- دواکەوتن لە کردنەوەی بنکەکان و پڕۆسەی دەنگدان لە زۆربەی بنکە و وێستگەکانی هەڵبژاردن.
2- ئامادەبوونێكی کەمی دەنگدەران لە بنکەکانی هەڵبژاردن لە هەموو پارێزگاکانی عیراق.
3-دووبارەبوونەوەی تێکچوون و وەستانی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان لە زۆربەی بنکەکان لە هەموو پارێزگەکان و وەستانی دەنگدان بۆ زیاتر لە کاتژمێرێك.
4-بەردەوام بوونی کێشەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بە تایبەتی هەندێك لە دەنگدەران کە ئامێرەکان پەنجەی دەنگدەران ناخوێنێتەوە.
5- رێگری له چاودێران له هه‌ندێک له بنكه‌كانی هه‌ندێك پارێزگا و به‌رده‌وام بوون له قورسایی گرفتی ناردنی راپۆرته‌كانیان له‌لایه‌ك به‌وه‌ی رێگه‌یان لێگیراوه كه مۆبایل ببه‌نه ژووره‌وه له‌ولاشه‌وه رێگری لێده‌كرێت بگه‌ڕێته‌وه ناو بنكه‌ی ده‌نگدان ئه‌گه‌ر بچێته ده‌ره‌وه بۆ ناردنی راپۆرته‌كانی.
6- ده‌ركردنی هه‌ندێك چاو‌دێر له هه‌ندێك له بنكه‌كانی ده‌نگدان.
7- به‌رده‌وام بوونی بانگه‌شه بۆ هه‌ندێ: كاندید له‌به‌رده‌م هه‌ندێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان.
8- هه‌بوونی به‌رپرسان و نوێنه‌رانی حیزب و ره‌وت و لیسته‌كان له به‌رده‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان بۆ كارتێكردنه سه‌ر بڕیاری ده‌نگده‌ر و ئاڕاسته‌كردنیان.
9- پابه‌ندنه‌بوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا له زۆربه‌ی ناوه‌ند بنكه‌كانی ده‌نگدان.
10- به‌ربه‌ستكردن و سنوورداركردنی هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له هه‌ندێك پارێزگا له رووماڵكردنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان.
س،ر

بیروڕا