کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی دەکەینەوە بە یەکێتییەکەی مام جەلال

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی دەکەینەوە بە یەکێتییەکەی مام جەلال
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە خوێندنگەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی لەگەڵ هاوسەرەکەی دەنگیدا و رایگەیاند، یەکێتی دەکەینەوە بە یەکێتییەکەی مام جەلال، و کوردستان دەکەینەوە بە کوردستانەکەی سەردەمی مام جەلال. 

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2021 بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ هاوسەرەکەی لە خوێندنگەی رەوشەن بەدرخان لە سلێمانی بەشداری لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی کرد و دەنگیداو دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "یەکێتی دەکەینەوە بە یەکێتییەکەی مام جەلال، و کوردستان دەکەینەوە بە کوردستانەکەی سەردەمی مام جەلال".

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە  کاتژمێر 7:00 بنکەکانی دنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەرانداکرایەوە، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.

 زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق، کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.

هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.

ر. ر


Qaiwan
Qaiwan