کوردستانی

پارتی لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق چی دەڵێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق چی دەڵێت؟
مەودا میدیا-

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراقەوە دەڵێت "پێویستە کورد لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق رێکبکەوێت".

لە دوای بەشداریکردن لە پرۆسەی دەنگدان فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراقەوە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لەسەر پۆستی سەرۆکی وەزیرانی عیراق زۆرینەی شیعەکان رێککەوتوون و بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش سوونەکان گەشتوونەتە رێککەوتن، تەنها پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق ماوە ئەویش دەبێت کورد لەسەری رێکبکەوێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە ئێمەی كوردیش بە گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بگەینە رێکەوتن، هەروەها نابێت مەرج لەسەر كەس دابنێیت و مەرجیش خەڵكیت قبوڵ نەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan