کوردستانی
پارێزگاری دهۆک: تائێستا هیچ سکاڵایەک نەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری دهۆک رایدەگەیەنێت تائێستا هیچ سکاڵایەک نەبووە، ئاماژە بەوەشدەکات پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە دهۆک بە باشی بەڕێوە دەچێت.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە دهۆک بە باشی بەڕێوە دەچێت، هەندێک کێشەی تەکنیکی لە ئامێرەکانی دەنگدان هەبووە و چارەسەر دەکرێن".
پارێزگاری دهۆک وتی " تائێستا هیچ سکاڵایەک نەبووە، هەروەها تا ئێستا لە 25% هاوڵاتییان بەشداری دەنگدانیان کردووە و داواش لە هاوڵاتییان دەکەین روو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن و بەشداری دەنگدان بکەن".
جێگای ئاماژەیە، بەیانی ئەمڕۆ 10ی تشرینی یەکەمی 2021 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی هەریمی کوردستان و عیراق دەستیپێکرد و هاوڵاتییان روویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد.
س،ر

بیروڕا