کوردستانی
لەبارەی تەقەکردن لە بنکەیەکی دەنگدان پۆلیس روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە بنکەی پیرشالیار لە ناحیەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە گرژی لەنێوان دوو هاوڵاتی دروستبوو، بەوهۆیەشەوە پرۆسەی دەنگدان لەو بنکەیە راگیراوە.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بنکەی دەنگدانی بیارە گرژی رویداوە لەنێوان دوو هاوڵاتی و کۆنتڕوڵ کراوە هیچ کەس بریندار نەبووە تەقەش نەکراوە لەناو بنکەی دەنگدان ".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد "ئێستا پرۆسەی دەنگدان دەستیپێکردووەتەوە و بە ئاسایی بەڕێوە دەچیت".
س،ر

بیروڕا