کوردستانی

یەکێتی لە کەرکوکەوە زەنگی مەترسیداری لێدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی لە کەرکوکەوە زەنگی مەترسیداری لێدا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کەرکوک دۆزی هەموو کوردە و داوا لە هەموو هاوڵاتییان دەکەین دەنگ بدەن، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر ئەم سێ چوار کاتژمێرە قۆڵی مەردایەتی لێ هەڵنەکەن لە بازنەی یەکی کەرکوک کورسییەک لەدەستدەدەین.

خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کەرکوک دۆزی هەموو کوردە و داوا و ئێمە بە پرۆشی پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی کەرکوکین، بۆ ئەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کەرکوک لەدەست نەدەین، بۆیە گرنگە دەنگ بدەن".

باسی لەوەشکرد "مەرامیان بەدەستهێنانی دەنگ نییە هێندەی ئەوەی مەرامیان بنەبڕکردنی کوردە لە کەرکوک، تکایە کەرکوکییە بەڕێزەکان ئەم چەند کاتژمێرە ماوە و ئەگەر سەرکەوتووبین داهاتووی خۆمان و نەوەکانمان دەپارێزین".

ئەوەشی خستەڕوو "بەڕێزان دەزانین چەندە رەخنە و گلەییتان هەیە، بەڵام دەبێت بەشدار بن و سەرکەوتن بەدەست بهێنن و قۆڵی مەردایەتی لێ هەڵماڵین و سەرکەوتن بەدەستبهێنن، بۆیە ئەگەر ئەم سێ چوار کاتژمێرە قۆڵی مەردایەتی لێ هەڵنەکەن لە بازنەی یەکی کەرکوک کورسییەک لەدەستدەدەین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan