عیراقی
مستەفا کازمی پەیامێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوا لە هاوڵاتییان دەکات بچن دەنگبدەن و دەڵێت "لە پێناو داهاتووی نەوەکانتان بڕۆن دەنگ بدەن".

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هاوڵاتییانەدەکات کە تائێستا دەنگیان نەداوە بچن دەنگبدەن و دەشڵێت "ئەی گەلی هێژامان، نیوەی رۆژی هەڵبژاردنمان تێپەڕاند و پرۆسەكە بە رێكوپێكی بەرێوەچوو. سوپاس بۆ ئەوانەی بەشداربوون لە دەنگدان، داوا لەوانەش دەكەم تا ئێستا نەچوون پەلە بكەن بەرە و ناوەندەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان، دەنگ بدەن لە پێناو عیراق، لەپێناو ئایندەی نەوەكانمان".
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7:00 بنکەکانی دنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەرانداکرایەوە، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.
زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق، کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.
هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.
ر. ر