عیراقی
کاتی دەنگدان درێژ دەکرێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە کۆتایی دێت و ئامێرەکانی دەنگدان و پەنجەمۆر لەکار دەوەستن و بە هیچ شێوەیەک کاتەکە درێژناکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشممە حەسەن سلێمان، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەکاتژمێر 6:00ی ئێوارە، ئەنجامی دەنگدانی بەشێک لەوێستگەکان بەدەست دەژمێردرێنەوە و ئەوەش لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان دایە، و بەهیچ شێوەیەک کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7:00 بنکەکانی دەنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەرانداکرایەوە، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.
زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق، کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.
هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.
ر. ر