عیراقی

وەزارەتی ناوخۆی عیراق: پلانەکانمان سەرکەوتوو بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی ناوخۆی عیراق: پلانەکانمان سەرکەوتوو بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی لە عیراق رایگەیاند  پلانی پاراستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان سەرکەوتوو بووە.

لیوا سه‌عد معه‌ن، به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگەیاند "ئەو پلانەی دامان نابوو بۆ پاراستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان سەرکەوتوو بووە".

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتی "لە دوای ساڵی 2005وە ئەمە یەکەمجارە پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەبچێت و قەدەغەی هاتوچۆ رانەگەیەندرێت، بۆیە دڵخۆشین کە پلانەکانمان وەک خۆی بەڕێوەچوو".

کەمێک پێش ئێستا، پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی هات و ئامێرەکانی دەنگدان لەکار کەوتن، بڕیارە دەست بە ژماردنی دەنگەکان بکرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان