عیراقی

مستەفا کازمی پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مستەفا کازمی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا سوپاسی خه‌ڵكی عیراقی كرد.

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "سوپاس بۆ خودا، ئه‌ركه‌كه‌مان به‌جێهێنا و وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڵێنمان دابوو، هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد و پڕ له‌ ته‌ناهیمان به‌ڕێوه‌برد و سه‌رجه‌م تواناكانمان به‌رده‌ست كرد، بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌".

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە "زۆر سوپاس بۆ هه‌موو ده‌نگده‌ران، كاندیده‌كان، هێزه‌ سیاسییه‌كان، چاودێران، كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن و هێزه‌ ئه‌منییه‌ ئازاكانمان كه‌ ئاسایشیان بۆ ده‌سته‌به‌ركرد و هه‌روه‌ها سوپاس بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و مه‌رجه‌عییه‌تی سه‌رڕاست".

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7:00 بنکەکانی دەنگدان لەسەرتاسەری عیراق و کوردستان بەڕووی دەنگدەرانداکرایەوە، لە عیراق زیاتر لە 25 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ئەوژمارەیەش دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەی هەڵبژاردندا.

 زیاتر لە سێ هەزار و (240) کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق، کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.

هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.

ر. ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان