عیراقی
کۆمسیۆن: لە 24 كاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت پرۆسەی هەڵبژاردن بەسەركەوتوویی بەڕێوەچووە، ئاماژەی بەوەشکرد لە 24 كاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنین.
لە دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پرۆسەی هەڵبژاردن بەسەركەوتوویی بەڕێوەچووە، وتیشی ئەنجام لەهیچ لایەنێك ناشارینەوە و نەتەوەیەكگرتوەكانیش راپۆرتی خۆی لەوبارەیەوە بڵاودەكاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دەزگاكەمان شەفافە و دەنگی عیراقییەكان پارێزراوە و سەرجەم كێشەكانیش چارەسەر دەكرێن، سەرجەم وێستگەكانیش بەدەست جیادەكرێنەوە تا دڵنیابینەوە لەوەی دەنگەكان دروستن".
لەبارەی راگەیاندنی ئەنجامەکەوە وتی "لە دوو کاتژمێری داهاتوودا رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان رادەگەیەنین، هەروەها لە 24 كاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنین".
کۆمسیۆن باسی لەوەشکرد "سوپاسی دادگای باڵای فیدراڵی و لیژنەی ئەمنیی دەكەین لە سەركەوتنی پرۆسەكەدا هاوكار بوون سوپاسی سەرجەم عیراقییەكانیش دەكەین كە بەشداربوون یاخود بەشداریش نەبوون لە پرۆسەكە هەروەها سوپاسی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و یەكێتی ئەوروپا و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان دەكەین، لەم هەڵبژاردنە قورسی زۆرمان رووبەڕوو بوویەوە تا گەیشتینە ئەوەی ئەنجامەكان بەم زووییە رابگەیەنین".
س،ر