عیراقی
کۆمسیۆن: رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن زیاتر لە 41% بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و لیژنەی ئەمنی هەڵبژاردنەکان لە بەغدا کۆنگرەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا و رایانگەیاند پرۆسەی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە.
عەدنان خەڵەف، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند "رێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن زیاتر لە 41% بووە لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق، هەروەها لە کۆی 22 ملیۆن دەگدەر زیاتر لە 9 ملیۆن کەس دەنگی داوە".
سەرۆکی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد "لە سبەینێ سێشەممەوە تاوەکو ماوەی سێ رۆژ سکاڵا وەردەگرین و تائێستاش سکاڵای سوور تۆمار نەکراوە، تەنها 25 سکاڵی دەنگدانی تایبەت تۆمارکراوە".
هاوکات لیژنەی ئەمنی عیراق لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند "یەکەمجارە هەڵبژاردن بەم ئارامییە بەڕێوەبچێت، هەروەها هەماهەنگی باشمان هەبووە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان".
س،ر