کوردستانی
هەواڵێکی ناخۆش لە وەزارەتی کارەباوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەهۆی جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی چاكسازیی ڕی هەناردەی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە و كاریگەریی دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی كاتەكانی بوونی كارەبا.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکوەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "كۆمپانیای دانە غاز لە كاتژمێر 5:00ی بەرەبەیانی رێكەوتی 12/10/2021 لە كێڵگەی كۆرمۆڵی غازی هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی چاكسازیی كە ماوەیەكی زۆرە لەبەر بەرژەوەندیی بەرنامەی كارەبای هاوڵاتییان راگیرابوو، بەمەش بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بڕی هەناردەی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە و كاریگەریی دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی كاتەكانی بوونی كارەبا".
ئاماژەی بەوەشکرد "وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز بەرنامەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی پرۆژەكە بە سەركەوتوویی لەماوەیەكی دیاریكراودا جێبەجێ بكرێت و كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی كارەبا هەبێت".
س،ر
بیروڕا