کوردستانی

ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا دەکرێت کە بەشێک لە کاندیدە دەرنەچووەکان لە ماوەی بانگەشەدا خەرجیان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا دەکرێت کە بەشێک لە کاندیدە دەرنەچووەکان لە ماوەی بانگەشەدا خەرجیان کردووە
مەودا میدیا-

سەربەست نەجمەدین، شارەزای ئایتی لە بابەتێکدا  کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە باس لەو پارە خەرجکراوانە دەکات کە بەشێک لە کاندیدە دەرنەچووەکان لە ماوەی بانگەشدا لە سپۆنسەری فەیسبووکدا خەرجیان کردووە.

ئەو شارەزای بواری ئایتی ئاماژەی بەوەکردووە "بەشێک لەو کاندیدانەی دەرنەچوون تەنها لە رێگەی پەیجی فەرمی خۆیانەوە ئەم بڕە پارانەیان خەرجکردووە لە سپۆنسەری فەیسبووکدا، کە کۆی گشتی دەکاتە یەک دەفتەر و 21 وەرەقە و 30 دۆلار، واتە ئەم پارەیەی خەرجیان کردووە تەنیا لە پەیجی خۆیانەوە بووە لە فەیسبووک، کە دوو قات و سێ قات زیاترە لە ریگەی پەیجی سێبەر و فەرمی و چەند هۆکاری تریشەوە سپۆنسەریان کردووە".

باسی لەوەشکرد "کێشەکە ئەوەیە بە لایکی فەیسبووک تێکەوتن و نەیانتوانی لە عەرزی واقع متمانەی زۆرینە بەدەستبهێنن و بچنە پەرلەمانی عیراق، قەت بە لایک و کۆمێنتی فەیسبووک تێمەکەون، هەروەها سپۆنسەرکردن و بوست کردن لە سۆشیال میدیا بە عەشوایی نابێت و گرنگە لەبارەی مارکێتنگەوە کەمێک شارەزایی هەبێت تا بتوانرێت بە کەمترین هەڵە و زەرەر لێی دەرچن و سوودی زیاتر بەلای خۆیاندا بشکێنەوە".

 سەربەست نەجمەدین وتویەتی "زۆر کاندیدی تریش پارەیان خەرجکردبوو کە دەرنەچووبوون بەڵام خوار ئەم بڕە پارەیەبوون بە نمونە تەنها ئەمانەم وەرگرتووە، لە بابەتێکی تر پارەی کاندیدە دەرچووەکان دەخەمەڕوو، هەروەها سەرجەمی ئەم زانیارییانە لە فەیسبوک وەرگیراون و باوەڕپێکراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan