کوردستانی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامی راگەیاند
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاشکرای کرد رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوامی فەرمی خوێندکاران لە زانکۆکەیان دەستپێدەکات، داواش لە خوێندکاران دەکات ڤاکسین وەربگرن.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رایەگەیاند "رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 16ی تشرینی یەکەمی 2021 دەست بە پرۆسەی دەوامی خوێندن لە زانکۆی پۆڵیتەکنیکی سلێمانی دەستپێدەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "داوا لە خوێندکارانیش دەکەین لە ماوەی 15 رۆژدا ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن تاوەکو لە رووی تەندروستییەوە پارێزراوبن و بتوانن لە کەمترین کاتدا پەیوەندی بە بەشە ناوخۆییەکانەوە بکەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan