کوردستانی
پارتی ئەنجامی بازنەیەک رەتدەکاتەوە و سکاڵا تۆمار دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لقی 11ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی بازنەی چواری سلێمانی رەتدەکاتەوە و داوا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەکات پێداچوونەوە بکات.
لە راگەیەندراوێکدا لقی 11ی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بێت کاندیدی پارتیمان لە بازنەی چواری سلێمانی ناسکە عەبدوڵڵا 11 هەزار و 742 دەنگی بەدەستهیناوە، ئێمە ئاماری تەواوی ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتیمان لە بەردەستە کە بریکارەکانمان لە بنکەکانی دەنگدان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وەریانگرتووە تەنها لە هەڵبژاردنی گشتیدا 13 هەزار و 416 دەنگمان بەدەستهێناوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو ئەنجامەی كه کۆمیسیۆن رایگەیاندووە بە هەڵە تۆمارکراوە، یان دەستێکی لە پشتە، بۆیە بە تەواوی رەتیدەکەینەوە، داواکارین کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پێداچوونەوە بە راگەیاندنی ئەم ئەنجامەدا بکات و بۆ ئەم بابەتە ئێمە سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین".
س،ر
س،ر
بیروڕا