کوردستانی
شۆفێری تەکسییەک سەرنشینێک دەکوژێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کوژرانی گەنجێکی راگەیاند لە ناحیەی بنەسڵاوە کە لەلایەن شۆفێری تەکسیەکەوە کە بووەتە دەمەقاڵێیان لەسەر کرێی گواستنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کوژرانی گەنجێکی راگەیاند لە ناحیەی بنەسڵاوە کە لەلایەن شۆفێری تەکسیەکەوە کە بووەتە دەمەقاڵێیان لەسەر کرێی گواستنەوە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی رووداوێکی کوشتن، دەسبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کەوا هاوڵاتییەک بەناوی (بارزان نەسرەدین ئەحمەد) دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەگەڵ شوفێری تاکسیەک لە سەر کرێی گواستنەوە شوفێرەکە گوللـەیەک لەسەری ناوبراوی سەرەوە دەدات و گیانلەدەستدەدات، تۆمەتبار لە شوێنی رووداوەکە رادەکات".
ئاماژە بەوەشکراوە "دۆسیەی لێکۆڵینەوه بۆ ئەم رووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکات".
س،ر
س،ر
بیروڕا



