عیراقی
کۆمسیۆن: ئەنجامی ژماردنی دەنگەکان بەدەست و ژماردنی ئەلیکترۆنی 100% هاوتا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، لە دوای کۆتایهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی کۆمیسیۆن دەستیکرد بە ژماردنەوەی دەنگەکان لە 8745 وێستگەی دەنگدان و بەراوردکردنیان بە ئەنجامە ئەلکترۆنییەکان و دواتر بۆی دەرکەوت ئەنجامی ژماردنی دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی و بە دەست 100٪ هاوتا بوون.

بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کۆمیسیۆن دەستیکرد بە ژماردنەوەی دەنگەکان لە 8745 وێستگەی دەنگدان و بەراوردکردنیان بە ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان و دوای ئەنجامدانی ئەو کارە کۆمسیۆن بۆی دەرکەوتووە ئەنجامەکان بەتەواوی هاوتا بوون.
سەبارەت بەو لایەنانەی کە بە ئەنجامەکان رازی نین و دەیانەوێت تانە لە ئەنجامەکان بدەن، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەڵێت، تانەکان لە ماوەی سێ رۆژدا وەردەگیرێن و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.
رۆژی یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعیراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عیراق کرد.
ر. ر