عیراقی

لەم کاتەدا کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم کاتەدا کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق ئاشکرای کرد کە ماوەی 20 رۆژی دیکە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رادەگەیەنن.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "ئەگەر هەیە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن گۆڕانکاری بەسەردابێت، هەروەها ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنیش دوای 20 رۆژی دیکە رادەگەیەنین".

وتەبێژی کۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو "لە دوێنێ سێشەممەوە 12ی تشرینی یەکەمی 2021 دەرگای پێشکەشکردنی تانە لە ئەنجامەکان کراوەتەوە و تا ماوەی سێ رۆژی دیکە تانەی لایەنەکان وەردەگرین".

جێگای ئاماژەیە، رۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2021 دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، هەروەها رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال