کوردستانی
یەکێتی لەبارەی دۆخی کەرکوکەوە هۆشداری دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر بارودۆخی شەوی رابردوو و ئەمڕۆی شاری کەرکوک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەكرد ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەلاماردانی ماڵی کورد و پێشێلکاری ھێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی گەنجان ئاگادرکردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی کەرکوک دەڕوانێت کە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دروستکراوە، بۆ ھەموو لایەکی رووندەکەینەوە لە دوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەلاماردانی ماڵی کورد و پێشێلکاری ھێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی گەنجان ئاگادرکردۆتەوە، لە پەیوەندی بەردەوام بووە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و دووپاتیکردووەتەوە ئەو دۆخە دروستکراوە جێگەی قبوڵکردن نییە".
ئاماژە بەوەشکراوە "یەکێتی کەرکوک و کەرکوکییەکان لە ھەر موزایەدەو دروشم بازییەک بە گەورەتر دەزانێت کە ھەندێک لایەن و لە نێوانیاندا ھەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەرام و دەستکەوتی بچووکی حزبی دۆزی گەورەی کەرکوک و چارەنووسەکەی و دانیشتوانی دەخاتە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی، کە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەکی سیاسی نالۆژیکییە، بۆیە یەکێتی ھێزی بەرپرسیارە و پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێکەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێکەوە ژیانەی کەرکوک دەکات".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ھاوکات پارێزەری ماف و خاک و کوردستانی بوونی شارەکە دەکاتەوە و بەم ستراتیژە کاردەکات و لەھیچ لایەنێکی قبوڵناکات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات و ژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێکیش یەکێتی بژاردەی یەکلاکەرەوەی ھەیە".
س،ر

بیروڕا