کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی گەیشتە گردی زەرگەتە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کەمێک بەر لە ئێستا هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانیى كوردستان گه‌یشته مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له گردى زه‌رگه‌ته و له‌گه‌ڵ عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌كه له‌كۆبوونه‌وه‌دایه.
مەودا میدیا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیویەتی کەمێک بەر لە ئێستا بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانیى كوردستان گەیشتە گردی زەرگەتە و لە ئێستادا لەگەڵ عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌كه له‌كۆبوونه‌وه‌دایه، سەرچاوەکەی مەودا میدیا رایگەیاند، سه‌ردانه‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ ئه‌وه‌یه چۆن بتوانن وه‌ك یه‌كێتى هاوکاریی بزووتنەوەکە بکه‌ن له تێپەڕاندنی ئه‌م دۆخەى ئێستا و گەیشتن بەبڕیارێکی دروست.
هەر بە پێی زانیاریی سەرچاوەکەی مەودا میدیا، یه‌كێتیی نیشتیمایى كوردستان بڕیاریداوه، دواى شكسته‌كه‌ى گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى عیراقدا كه نه‌یتوانى هیچ كورسییه‌ك به‌ده‌ستبێنێت، پۆستێكى خۆى له به‌غدا بدات به‌و بزووتنه‌وه‌یه.

سه‌ردانه‌كه‌ى هاوسەرکۆی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له سلێمانى له‌كاتێكدایه، بەیانى ئەمڕۆش شاندێکى دیکەى یەکێتیى کە لەژماره‌یه‌ك ئەندامى سەرکردایەتى و مەکتەبى سیاسى پێکهاتبوون لەگردى زه‌رگه‌ته بوون.
ر. ر
ر. ر
بیروڕا