کوردستانی
جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راگەیەندراوێکی چوار خاڵی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسای ئەنجامدا و لە دوای کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی چوارخاڵی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد "هه‌ڵه‌كان راست ده‌كه‌ینه‌وه و ئیراده‌ی به‌خۆداچونه‌وه و چاكسازی و گۆڕانكاری خه‌ڵكی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێ".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا.

یه‌كه‌م: وه‌ك دروستكردنی پێشینه‌یه‌كی سیاسی نوێ و رچه‌شكێن، رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌شكرد و به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه‌یان له ژیانی سیاسی له ئه‌ستۆگرت تا دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بزووتنه‌وه‌كه و ئاماده‌كاری كۆنفرانسی نیشتیمانی، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه جێگای نرخاندنی به‌رزه و وه‌ڵامی راسته‌وخۆی ئیراده‌ی گۆڕانخوازانه بۆ گۆڕانكاری.
دوه‌م: ستراتیژی بنیاتنانه‌وه‌ی پایه‌كانی قۆناغی نوێ له رێگه‌ی داڕشتنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی خه‌باتی سیاسی، دیپلۆماسی، رێكخراوه‌یی، میدیایی، گوتاری سیاسی و پرسی به‌شداری گۆڕان له حكومه‌تدا بڕیاریان لێ درا.
سێیه‌م: ئه‌نجامدانی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی فراوان له‌گه‌ڵ گۆڕانخوازان بۆ دروستكردنی بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی و ده‌ستپێكی قۆناغی هه‌ستانه‌وه. هاوكات بۆ نرخاندنی توانا و په‌رۆشی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له قۆناغێك له قۆناغه‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوون، یان نوێنه‌رایه‌تیان كردووه و زیانیان به بزووتنه‌وه‌كه نه‌گه‌یاندوه؛ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ بكرێت و ببنه‌وه به به‌شێك له ستراتیژی بنیادنانه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی متمانه.
چواره‌م: راسته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی نوشستی خواردوه، به‌ڵام هه‌موو گۆڕانخوازان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه؛ هه‌ڵه‌كان راست ده‌كه‌ینه‌وه، ئیراده‌ی به‌خۆداچونه‌وه و چاكسازی و گۆڕانكاری خه‌ڵكی كوردستان سه‌رده‌كه‌وێ.
ر. ر