تەندروستی

ئایا خواردنەوەی ئاو پێش نووستن تەندروستە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا خواردنەوەی ئاو پێش نووستن تەندروستە؟
مەودا میدیا-

پسپۆڕانی بواری خۆراک، خواردنەوەی ئاو پێش نوستن بەخراپترین کاتی ئاوخواردنەوە دادەنێن و کاریگەرییەخراپەکانی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ دەخەنەڕوو.

لە بابەتێکی تەندروستییدا ماڵپەڕی ئێم ئێس ئێن دا ئاماژەیان بەوەکردووە، خواردنەوەی ئاو پێش خەوتن ناتەندروستە و هاوسەنگیی جەستە تێكدەدات، هەر لەبەر ئەمەشە کە لە لیستی دابەزاندنی کێشدا خواردنەوەی ئاو پێش نووستن دانەنراوە.

وەک لە توێژینەوەکانی پێشتردا ئاماژەی پێکراوە، خواردنەوەی ئاو یەکێکە لە گرنگترین و بەسوودترین هۆکارەکانی تەندروستی مرۆڤ، نەخواردنەوە یان کەمخواردنەوەشی دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی جەستەو خانەکان، وادەکات مرۆڤ هەست بە لاوازیی جەستەی بکات و لاوازی بکات.

 مرۆڤ بە خواردنەوەی بڕی پێویست ئاو جەستەیەکی چالاک و بە هێزی دەبێت و هاوسەنگیی جەستەی رادەگرێت.

دیتیتان جیم وایت پسپۆڕێکی بواری خۆراکە لە زانکۆی ویسکۆنسین ماسیدۆن، خواردنەوەی هەشت پەرداخ ئاو لە رۆژێکدا بەپێویست دەزانێت.

پسپۆڕی بواری خۆراکی ئێریین پالینسکی وەید، لەوبارەیەوە دەڵێت "خواردنەوەی ئاو پێش خەوتن وا لە مرۆڤ دەکات کە چەند جارێک بەخەبەربێتەوە و بچێتە تەوالێت، واتە کەسەکە تووشی میزە چرکێ دەبێت، هەر بۆیە پێویستە مرۆڤ خۆی لە خواردنەوەی ئاو چەند ساتێك پێش خەوتن بپارێزێت، بەڵام پێویستە پاش لەخەوهەستان ئاو بخورێتەوە". 

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن