کوردستانی

رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە کاتی شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی شارەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە کاتی شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور, پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 32 پلە، سلێمانی 30 پلە, دهۆک 27 پلە، هەڵەبجە 35 و کەرکوک 37 پلە.
ر. ر
Qaiwan
Qaiwan