کوردستانی
دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەولێر بیسترا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە لایەن بەشێک لە هاوڵاتییانەوە لە شاری هەولێر بیسترا پارزێگاری هەولێریش دەڵێت "پێویست بە دڵەڕاوکێ و ترس ناکات، چونکە دەنگەکە هی بڕێک تەقینەوەی بەسەر چووبووە لە لایەن هاوپەیمانانەوە تەقێندراوەتەوە".

سەبارەت بە دەنگی ئەو تەقینەوەیەی لە هەولێر بیسترا ئەمڕۆ پینجشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە رووداوی راگەیاند "دۆخی هەولێر زۆر ئاساییە و ئەو دەنگانەی دەبیسترێن، تەقاندنەوەی چەند مادەیەکی تەقینەوەیە لە لایەن هاوپەیمانانەوە لە دەشتێکی سنوری هەولێر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستووتەڕوو "رەنگە هەندێ مادەی دیکە مابن و ئەمڕۆ بتەقێنرێنەوە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەین نیگەران نەبن".
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە لایەن هاوڵاتییانەوە بیسترا و ئەوەش ترس و نیگەرانی لای بەشێک لە هاوڵاتییانی ئەو شارە دروستکرد.
بیروڕا