کوردستانی
کێ دەبێتە رێکخەری داهاتووی بزووتنەوەی گۆڕان؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەو شکستەی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پێشەوەختەی عیراق دوچاری بووەوە، شەوی رابردوو رێکخەری بزووتنەوەکە و ئەندامانی دیکەی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیانلەکارکێشایەوە، لە ئێستادا بزووتنەوەکە بێ رێکخەرە و یەکەم هەنگاویش دەبێت رێکخەرێک دیاریبکات، لەو بارەیەوە ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "دیاریکردنی رێکخەرێکی دیکە بەو دەمودەستە نابێت و کاتی دەوێت، جارێ 24 کاتژمێر تێنەپەڕیوە بەسەر دەستلەکارکێشانەوەی رێکخەری گشتییدا".
سەبارەت بەو پرسیارەی ئایا بزوونەوەی گۆڕان هیچ کەسێکی دەستنیشانکردووە ببێتە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا ناوی هیچ کەسێک نەهێندراوە بۆ ئەوەی ببێتە رێکخەری داهاتووی بزوتنەوەی گۆڕان، چونکە هێشتا 24 کاتژمێر تێنەپەڕیوە بەسەر دەستلەکارکێشانەوەی رێکخەری گشتییدا، دەستنیشانکردنی کەسێکی دیکە کاتی دەوێت و بەو پەلەپەلە نابێت".
سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەی ئۆرگانەکانی دیکەی بزووتنەوەکە باسی لەوەکرد " تا ئەم کاتە هیچ ئۆرگانێکی دیکە خۆی هەڵنەوەشاندووەتەوە، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان پێویستی بە خۆڕێکخستنەوەیەکی باش هەیە و دەبێت ئامادەکاریی بکات بۆ دووبارە ئاشتکردنەوەی جەماوەر و دارشتنەوەی هەیکەلی بزووتنەوەکە بەشێوەیەکی تۆکمە و باش".
ئاماژەی بەوەشکرد "گۆڕان تاکە حزب نییە کە دەنگی کەمیکردووە، هەموو حزبەکانی دیکە دەنگیان کەمیکردووە، چونکە بەشێکی زۆری جەماوەری کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنیان کردووە، بەڵام ئەوەی کە بزووتنەوەی گۆڕان هێندە لەسەری کەوت و زەقبووەوە ئەوەیە هیچ کورسییەکی بەدەست نەهێناوە".
لە ئێستادا عوسمانی حاجی مەحمود لەلایەن بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆران بە شیاو دەزاندرێت کە پۆستی رێکخەری بزووتنەوەکە بگرێتە دەست، هەرچەندە هیچ شتێکی فەرمی نییە لەو بارەیەوە، بەڵام چاوێکی زۆر لەسەر عوسمانی حاجی مەحمودە.
ر. ر

بیروڕا