کوردستانی
سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی كوشتنی كەسێك لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی رایگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی لە مانگی شوباتی ئەمساڵ هاوڵاتییەك لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ كوژراو بكوژەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهات، دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی مادەی 406 لەیاسای سزادان بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تۆمەتبار (م، ن، ك) دەركرد".
باسی لەوەشکردووە "بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە سەرجەم بەش و بنكەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راسپێردرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار".

ئەوەشی خستووتەڕوو "دوای لێكۆڵینەوەكان، توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە كە لەگەڕەكێكی شاری سلێمانی خۆی حەشار دابوو، توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، تۆمەتبار رادەستی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دەكرێتەوە".
ر. ر
ر. ر
بیروڕا